ئه‌نقه‌ره
پارتی دیموكراتی گه‌لان به نووسراوێك رایگه‌یاند كه بۆزلاك له دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له نه‌خۆشخانه‌ی گوڤەن كۆچی دوایی كردووه.
مووراد بۆزڵاك له 30ی كانوونی یه‌كه‌م له ساڵی 1952 له شارۆچكەی شهرهفلیقۆچهیساری سه‌ر به ئه‌نقه‌ره له‌دایك بووه و ناوی باوكی قادر و ناوی دایكی فاتیمه‌یه.
بۆزڵاك به‌شی یاسای له زانكۆی ئه‌نقه‌ره ته‌واو كردووه و وه‌ك پارێزه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ كاری كردووه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی سۆدەپ، سەھەپە، پارتی كۆششی خه‌ڵك، پارتی دیموكراسی، هاوكات سه‌رۆكی گشتی و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراسی خه‌ڵك بووه.
ناوبراو کە خێزانداره و خاوه‌نی 3 منداڵه لەلایەن پارتەکەیەوە سەرەخۆشیان لێ کراوە.