Salih Bilici
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - A
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلب رایگه‌یاند، "ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلێكی كۆچ به هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلب-ه‌وه، به‌رپرسیارێتیی ئێمه نییه. ئه‌م جۆره روونه. ئێمه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م مرۆڤایهتییهمان نابین".
سوله‌یمان سۆیڵو له ناوه‌ندی نیشته‌جێكردنی كاتیی یایلاداغ له پارێزگای هاتای بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و باسی له هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلب كرد.
سوله‌یمان سۆیڵو گوتی: "خه‌می ئێمه مرۆڤایه‌تیمانه. به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به داواكاریمان له‌و باره‌یه‌وه. له‌وه‌ش پاشگه‌زنابینه‌وه. به‌رپرسیاری شه‌پۆلێكی كۆچ كه له‌وێوه به هۆی هێرشه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات هی ئێمه نییه. ئه‌وه‌ش روون و ئاشكرایه. ئێمه پاشگه‌زنابینه‌وه له‌و مرۆڤایه‌تیمان".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سووریا گوتی:
"ده‌مه‌وێت ئه‌م ژماره‌یه به توركیا رابگه‌یه‌نم. له میانی دووساڵی رابردوودا، 255 هه‌زار و 300 خوشك و برای سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌وێ ئارامیی تیادا ده‌سته‌به‌ربكرێت، بیری نیشتمانی خۆیان ده‌كه‌ن. له‌و ژماره‌یه 160 هه‌زاریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ئارامیی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه".