Ekip
10 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
بەپێی روونکردنەوەیەک کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە ئۆپەراسیۆنەکانی سەبازانی سوپای تورکیا و هێزە ئەمنییەکان لەسەرانسەری تورکیادا بۆ سەر پەکەکە، گشتگیرترین و کاریگەرترین بەرەنگاریی چەند ساڵی رابردوو بووە و بە ورەیەکی پۆڵایینەوە بەردەوامە.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لەرۆژی 29ی ئابەوە تا ئێستا، لەسەرجەم ئۆپەراسیۆنەکاندا 417 چەکداری پەکەکە کوژراون. هاوکات ژمارەیەک هاوەن، مووشەک، دۆشکە و گوللـەی ئەو چەکانە و بڕێک تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە.
لەبەرامبەر ئەمەدا 88 سەربازی سوپا گیانیان لەدەستداوە و 152ی دیکەیان برینداربوون.
لەروونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیادا باس لەوەشکراوە، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەچوارچێوەی دەستوور و یاساکاندا ئەو فەرمانانەی بەمەبەستی پاراستنی یەکێتیی خاک و گەلی تورکیا و یەکپارچەیی و ئاسایشی وڵات، پێیان دەدرێت لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان بەرەنگاریی تیرۆریستان دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە پەنای بۆ چاندنی بۆمبی دەستکرد و کردەوەی خۆکوژیی بردووە و لەرێگەی ژمارەیەک ژمارەیەک چالاکییەوە کە هاووڵاتییانیشی تێدا دەکاتە ئامانج، دەیەوێت بوونی خۆی بسەلمێنێت. بەڵام ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا تاوەکو ئەو کاتەی دوایین چەکداری رێکخراوەکە بمێنێت بەهەمان ورە و خۆڕاگرییەوە بەردەوام دەبێت.