Sangar Hamad Azeez
17 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
راگەیەندرا ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە کە باس لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکانی نێو شاری عەفرین دەکەن لە لایەن سوپای تورکیاوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاوکردەوە کە باس لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکانی نێو شاری عەفرین دەکەن لە لایەن سوپای تورکیاوە.
لە روونکردنەوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا بە هیچ شێوەیەک زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی و شوێنە گشتییەکان ناگەیەندرێت و راگەیەنراوە " ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکانی نێو شاری عەفرین دەکەن لە لایەن سوپای تورکیاوە، دورن لە راستییەوە".