Kemal Karadağ
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "خوا یار بێت به‌سه‌ر ئه‌م كارهساتهشدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین. وه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌رچی پێویست بێت به‌پێی توانا به خێراترین شێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی نوێ'ی شارۆچكه‌ی بۆزكورت له پارێزگای كاستامۆنو كه به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ له ١١ی ئاب لافاوی لێ دروست بوو، دوای سڵاوكردن له هاووڵاتییان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "گوتم تاكوو سڵاو له ئێوه نه‌كه‌م ناڕۆم. خوا یار بێت به‌سه‌ر ئه‌م كارهساتهشدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین. وه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌رچی پێویست بێت به‌پێی توانا به خێراترین شێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئه‌م گه‌ل و ده‌وڵه‌ته هه‌رگیز چۆكی دانه‌داوه و چۆكیش دانادات. ئه‌م ده‌وڵه‌ته هیچ كاتێك نه‌ڕووخاوه و ناشڕووخێت. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زیری ژینگه و شارسازی هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه لێره‌ین".
ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره‌كانی دیكه له ناوچه‌كانی دیكه‌ن و دوای ده‌ستنیشانكردنی زیانه‌كانیش هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن.