Enes Kaplan,Ramal Abdullah Mahmood
28 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
لوساكا – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای به‌شداریكردنی له ده‌یه‌مین لووتكه‌ی به‌ڕازیل-رووسیا-هیندستان-چین- کۆماری باشووری ئه‌فریقا له جۆهانسبێرگ، كاتژمێر ١٢:٤٥ به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی جۆری "TUR" گەیشتە لوساكا پایته‌ختی زامبیا.
ئه‌ردۆغان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن سه‌ركۆماری زامبیا ئێدگار لونگو-ه‌وه پێشوازی لێكرا.
له كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی سهركۆمار ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری له فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌ی لوساكا كه‌نه‌ت كاوند لونگو و ئه‌سته‌ر لونگو-ی هاوسه‌ری به‌ره‌و پیریان چوون و پێشوازییان لێ‌كردن.
دوای ئه‌وه هه‌ردوولا چوونه ئه‌و شوێنه‌ی بۆیان ده‌ستنیشان كرابوو له‌گه‌ڵ هاویشتنی ٢١ گوللـەتۆپ مارشی نیشتمانی هه‌ردوو وڵات لێدرا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ربازانی ریزگرتووی رووانی جارێكی دیكه مارشی ئیستیقلال لێدرایه‌وه.
ئه‌ردۆغان و لونگو شانده‌كانیان پێشكه‌شی یه‌كتركرد و دواتر بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌یری سه‌مای میللی گرووپی كولتووری تیانژانهیان كرد.
ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و گه‌وره به‌رپرسی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌ناو ئه‌و شاندهدابوون كه پێشوازییان له ئه‌ردۆغان و شاندی یاوه‌ری كرد.
هەریەک لە ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسەری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری دیكه و په‌رله‌مانتاران یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە گەشتەکەیدا بۆ زامبیا.