Sangar Hamad Azeez
28 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
ئەنقەرە- AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند: "رەنگە سەرۆک ترەمپ نیازی ئەوەی هەبێت کە پەیوەندیی باشی لەگەڵ سەرکۆمار، ئەردۆغان و تورکیادا هەبێت. بێگومان لە حاڵەتی بەرەوپێشچوونی ئەم پەیوەندییە لەسەر بنەمای رێزگرتن لەلایەن هەردوولا و بەرژەوەندییە هاوبەشەکەن، ئەم هەڵوێستە جێگە دەگرێت، بەڵام هەڕەشەکردن لە تورکیا جگە لە زیان گەیاندن بە پەیوەندییەکان، خزمەت بە هیچ ئەنجامێکی دیکە ناکات".
ئیبراهیم کاڵن لە رۆژنامەی دەیلی سەباحدا گوتارێکی لە ژێر ناونیشانی "پەیوەندییەکانی تورکیا - ئەمریکا" بڵاوکردەوە.
کاڵن باسی لەوەکردووە، کردەوەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەسەر ئاستی کاربەدەستانی تورکیا و لە ناو رای گشتییشدا بوونەتە هۆی قەیرانی متمانە و تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی تورکیای ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش دامەزراوە، رێگەی داوە تیرۆریستان لە بنکەی ئاسمانیی ئینجیرلیکەوە هێرش بکرێتە سەریان.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەمریکا لە میانی ئۆپەراسیۆنی رەققەدا لەجیاتی سوپای تورکیا هاریکاریی لەگەڵ یەپەگەدا کە لەلایەن سی ئای ئەیەوە بە "باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە" ناسێنراوە، کردووە.
ئیبراهیم کاڵن تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئەمریکا هەوڵیداوە لەرێگەی گوتنی ئەوەی کە ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستییدا هەیانە "کاتیی، تاکتیکی و لەسەر بنەمای وەرگرە-بدە" بووە بەرگریی لە خۆی بکات، راشیگەیاندووە "بەڵام ئەم پلانە ساڵی رابردوو لە لایەن ئیدارەی ترەمپەوە دووبارە پەسەندکرایەوە. ئەوە دروستە کە ئیدارەی ترەمپ لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی لە ستراتیجی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دووربخاتەوە. لەو چوارچێوەیەشدا نەخشەرێگایەک بەمەبەستی کشانەوەی تیرۆریستانی یەپەگە لە منبج ئامادەکرا بەڵام بەهۆی ئەوەی نەبووی گۆڕانێکی بەرجەستەی سیاسیی، ئەمە بەردەوامە لە تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا. لەو چوارچێوەیەشدا داواکەی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە هاریکاریی لەگەڵ یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە، کە لەم رۆژانەدا رێکخراوەکە سەرگەرمی کۆبوونەوەیە لەگەڵ رژێمی ئەسەددا، داواکارییەکی رەوای تورکیایە".
کاڵن باسی لەوەشکردووە کە هاوکات هەنگاو نەنانی ئیدارەی ترەمپ لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) سەبارەت بەو تاوانانەی لەسەر خاکی تورکیا ئەنجامدراون لە هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز، بووەتە مایەی نائومێدیی لە تورکیادا.
لەو نێوەندەشدا وەزارەتی دادی ئەمریکا جگە لە وەلانانی ئەو بەڵگانەی تورکیا بەمەبەستی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوەکە، فەتحوڵڵا گولەن پێشکەشیکردووە، هیچی دیکەی نەکردووە، کاڵن راشیگەیاندووە "سەرەڕای ئەو ناڕەحەتییەی کە بەهۆی ئەم دۆخەوە هەستی پێدەکەین، تەنانەت دوای بە ئامانج گرتنی مەهمەت ئاتیللا لە رێگەی ژمارەیەک بەناو بەڵگە کە لە لایەن فەتۆوە بەرهەمهێنرابوون، هێشتا درێژەمان بە ئارامگرییمان دا".
كاڵن جه‌ختی له‌وه كردووەته‌وه كه سه‌ركرده سیاسییه‌كان له توركیا ده‌ستوه‌رناده‌نه كاروباری دادگاكان و ته‌نها دادگا ده‌توانێت بڕیار له باره‌ی هاووڵاتی ئه‌مریكی ئاندریو برونسۆنهوه بدات كه داخۆ ده‌خرێته زیندان یان له ماڵه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت یاخود ئازاد ده‌كرێت.
ناوبراو تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكا له‌و ساڵانه‌ی دوایی ناویه‌تی زیانی له هاوبه‌شێتی ستراتیجی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ توركیا داوه و په‌یوه‌ندییه‌كانی بۆ سوودگه‌یاندن به به‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شه به‌هێزه‌كان لاواز كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه توركیا هیچ رۆڵێكی نه‌بووه بۆ گرژی تێكهوتنه په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌نها هه‌وڵیداوه به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی خۆی بپارێزرێت.
ئیبراهیم كاڵن له گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مریكا له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا تێبگات له‌وانه‌یه گرژییه‌كان بڕه‌ونه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ببنه‌وه و نووسیوویەتی: "به‌ڵام ناتوانین له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی سنووره‌كانمان چاو له‌و هه‌نگاوانه بپۆشین كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیمان. رەنگە سەرۆک ترەمپ نیازی ئەوەی هەبێت کە پەیوەندیی باشی لەگەڵ سەرکۆمار، ئەردۆغان و تورکیادا هەبێت. بێگومان لە حاڵەتی بەرەوپێشچوونی ئەم پەیوەندییە لەسەر بنەمای رێزگرتن لەلایەن هەردوولا و بەرژەوەندییە هاوبەشەکەن، ئەم هەڵوێستە جێگە دەگرێت، بەڵام هەڕەشەکردن لە تورکیا جگە لە زیان گەیاندن بە پەیوەندییەکان، خزمەت بە هیچ ئەنجامێکی دیکە ناکات".
ئیبراهیم کاڵن راشیگەیاندووە "ئیداره‌ی تره‌مپ له ره‌وشێكدایه كه هه‌م هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌مریكا-یه‌په‌گه‌دا ده‌كات و هه‌م مامه‌ڵه‌ی ئیداری له‌گه‌ڵ فه‌تۆ له ئه‌مریكا ده‌كات. ئه‌م هه‌نگاوانه سیسته‌مه یاساییه ئاڵۆزه‌كان به پێویست نازانێت. توركیا هیچ كاتێك داواكارییه‌كی نایاسایی و ناڕه‌وای پێشكه‌شی ئه‌مریكا نه‌كردووه. وێڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیجی ته‌نها به داواكارییه‌كانی یه‌ك لایه‌ن دروست نابێت. به‌ڵكو پێویستی به رێزگرتنی به‌رامبه‌ر و یه‌كگرتوویی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه. هیچ هاوپه‌یمانێك له به‌ر دڵی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی رازی نییه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بگات.وه‌ك چۆن توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه كارناكات وهاوكارییان ناكات كه زیان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن هه‌مان شت له ئه‌مریكاش چاوه‌ڕێ ده‌كات".