İzzet Mazi
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
كلیس - AA
ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازیانه‌ی به مه‌به‌ستی پشتیوانی لەو یەکە سەربازییانه‌ی له‌سه‌ر سنووری سووریا جێگیركراون ره‌وانه‌كران گه‌یشتنه كلیس.
ئۆتۆمبێله‌كان كه له یه‌كه جۆراوجۆرەکانی تورکیاوە رەوانە کرابوون و پێكهاتبوو له زرێپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز (ZPT)، زرێپۆشی جه‌نگیی (ZMA) و تانك له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كاته‌كانی به‌یانی گه‌یشته ناوه‌ندی شاره‌كه.
ئۆتۆمبێله‌كان كه له رێوشوێنی ئه‌منیی تونددا ره‌وانه‌كران وه‌ك پشتیوانی بۆ هێزه‌كانی سه‌ر سنوور نێردراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كاروانه‌ی کە جەنگاوەرەکانی سوپای سووریای ئازادی هه‌ڵگرتبوو به‌ره‌و ناوچه‌كه جووڵه‌ی كرد.