Ramal Mahmood
03 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
هاتای - AA
رێکخراوێکی خێرخوازی لە تورکیا، بڕی ١٠٠ تۆن پەتاتەی وەک کۆمەک رەوانەی شاری ئیدلب کرد لە سووریا.
سەرۆکی رێکخراوی خێرخوازی و هاریکاری حەقی ئایگون، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوکاری و کۆمەکییەکانیان بۆ خەڵکی سووریا. ئاماژەی بەوەشدا کە بە هاوکاری خێرخوازان لەڕێگەی چوار بارهەڵگرەوە ١٠٠ تۆن پەتاتەیان رەوانەی شاری ئیدلب و گوندەکانی دەوروبەری کردووە، گوتی: "بڕی ئەم کۆمەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە بەسەر هاووڵاتییانی سووری دابەش دەکرێن. ئێمە بەردەوام دەبین لە کۆمەککردنی هاووڵاتییانی سووریا".
دوای بەڕێکەوتنی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی سنووری جیلوەگۆز لە قەزای رەیحانلییەوە دەربازی سووریا بوون.