Ömer Koparan,Ethem Emre Özcan
04 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2020
ئەلباب - AA
دوای ئەوەی ئاژانسی ئانادۆڵو چیرۆکی گەنجێکی سووری بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا و بەهۆی بۆردومانەکانی رژێمی بەشار ئەسەد-ەوە کەمئەندام بووە، رێکخراوی مانگی سووری تورکی چوو بە هانای گەنجەکەوە.
عەبدوڵڵا گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵی لەدایکبووی پارێزگای حومس-ە کە بەهۆی بۆردومانەکانی رژێمی ئەسەد، پارچەی بۆمب بەر سەری کەوتوە و هەم لە رووی جەستەیی و هەم لە رووی ژیرییەوە کەمئەندام بووە.
تیمی مانگی سووری تورکی، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، سەردانی ماڵی عەبدوڵڵا-یان کرد و بردیانە نەخۆشخانە.
د. ساڵح ئەبو محەمەد لە نەخۆشخانەی ئەلباب پشکنینی پێویستی بۆ عەبدوڵڵا ئەنجامدا و رایگەیاند "نەخۆشەکەمان پێشتر لە شەڕدا سەری بریندار بووە و ئەمەش زیانی بە مێشکی گەیاندوە. هەربۆیە ناتوانێت قسە و جوڵە بکات، ئەم جۆرە نەخۆشانە پێویستیان بە چارەسەری تایبەتە و دەبێت بەبەردەوامی لەژێر چاودێری پزیشکدابن".
جێی وەبیرهێنانەوەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە دووی کانوونی یەکەمدا راپۆرتێکی لە بارەی عەبدوڵڵا، بڵاوکردەوە کە بەهۆی پەلامارەکانی ئەسەد کەمئەندام بووە و خێزانەکەشی ناچار بە بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون.