وان
هەموو ساڵێک رێوڕەسمێکی ئاینیی لەو کەنیسەکەدا ئەنجام دەدرێ و بڕیاریشە یەکشەممە پێنجەمین رێوڕەسم بەڕێوەبچێ.
بە مەبەستی بەشداریکردن لەو رێوڕەسمە ئاینییەدا هەریەک لە جێگری پاتریکی ئەرمەنییەکانی تورکیا ئارام ئاتەشیان و پاتریکی یۆنانی بارزۆلۆمیۆس و مەترانی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی سریانی یوسف چەتین و سەرۆکی رۆشنبیرانی پاتریکی نیویۆرک خاجاگ بارسامیان گەیشتنە شاری وان.
دوای ماوەیەک حەوانەوە لەناو فڕۆکەخانی وان، بەرەو ئۆتێلەکانیان بەڕێکەوتن، دواتریش سەردانی پارێزگاری وان ئایدن نەزیح دۆغانیان کرد.