Mohammed Baqi Hussein
12 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا نومان كورتوڵموش، له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیادا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان كورتوڵموش گوتی،
"ده‌زانین كه گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی له باكووری عێراق، جگه له زیاتركردنی كێشه‌كان و زیاتركردنی ناسه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا كه له‌ئێستادا پارچه‌پارچه بووه و له‌نێو كێشه‌ی سیاسی‌دا گیریخواردووه، هیچ ئه‌نجامێكی نابێت. له‌به‌رئه‌وه داوا له به‌رپرسه سیاسییه‌كانی باكووری عێراق ده‌كه‌م جارێكی دیكه بیر له‌وبابه‌ته بكه‌نه‌وه و پێم وایه نه‌ك ته‌نها باكووری عێراق، به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌كته‌ره سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه پێویسته 10 جار بیربكه‌نه‌وه ئینجا كارێك بكه‌ن".