Enes Kaplan,Mohammed Baqi Hussein
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌شداریی كرد له رێوڕه‌سمێكدا كه به بۆنه‌ی رۆژی غازییهكانهوه له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی بێشته‌په رێكخرابوو.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دۆخی به‌های دراوه‌كانه‌وه دوا و گوتی: "لەم وڵاتەدا کرێ بە دۆلار و یورۆ و ئەمە و ئەوە نادرێت. لەم وڵاتەدا لەمەدوا لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەپێچەوانەوە باجەکەی دەدەن".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "نه‌كه‌ن به قه‌یران و شت هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن، ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌و قسهڵۆكن. لای ئێمه قه‌یران و شت نییه و به به‌هێزییه‌وه به‌ره‌و ئاینده هه‌نگاوده‌نێین".
له‌باره‌ی ئیدلب-یشه‌وه ئه‌ردۆغان گوتی:"گوتمان 'با ئیتر لە ئیدلب خوێن نەڕژێت'. ١٢ ماددە ریزکران و واژووەکان کران. ئەمە لە دەرەوەی سنوورەکانمان هەنگاوێک بوو بۆ ئاشتی".