Rewa Mahmut Hasan
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری ئەنقەرە ٦ کەس برینداربوون.
رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێکدا روویداوەو بەهۆیەوە ٦ کەس برینداربوون.
دوای رووداوەکە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەوەی لە شایەتحاڵەکانەوە بەدەست گەیشتووە ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا و بە پێچەوانەوە گەراوەتەوە و چەند مەترێک خۆی هەڵداوە و دواتر بارهەڵگرەکە بەرەو بەنزینخانەیەک رۆیشتووە و وەرگەڕاوە.