ئەنقەرە
سەرۆکی گشتی وەقفی جەم عیزەدین دۆغان لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵ پرۆژەی پێکەوە بوونی مزگەوت و جەم خانەی بە پرۆژەیەی ئاشتی و یەکتر ناسین وەسف کرد و گوتی" ئەو کەسانەی کە نەگەنە ئەم ئاستی قووڵایی ئەم فەلسەفەیە ئەوا شانسی تێگەیشتنیان لەم پرۆژەیە نابێت.
دۆغان، ھێمای بۆ گرنگی پەیوەندی نێوان ئەو کەسانە کرد کە دەچنە مزگەوت و جەم خانە و گوتی "ساڵەھای ساڵە دەسەڵاتە سیاسییەکان ھەر لە ئەبو سوود ئەفەندی و شێخولئیسلامەوە بگرە درۆ و بوختانیان ناوەتەوە لە نێوان عەلەوی و سوننە مەزھەبەکاندا و بەم پڕۆژانە ھەمووی ئەو چەواشەکارییانە لە ھزری خەڵکدا دەسردڕێتەوە و راستییەکان ئاشکرا دەبن
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا دۆغان ئاماژەی بەوە دا، بیرۆکەکە لەلایەن فەتحوڵا گولەنەوە پێشکەش کراوە و خۆشی پشتگیری لەو بیرۆکەیە دەکات و گوتی "پێویستە چیتر مزگەوتەکان تەنیا نەبن بەشوێنی نوێژکردن، واتە لە پاڵ نوێژکردندا کەسانی فەقیر و ھەژار و بێ دەرامەت، عەلەوی و سوننەش با بێن و لەوێ شۆربایەک بکۆڵیندرێت و با چێشتخانەیەک لە نێوان ھەردوولا دا دروست بکرێ.
"ھاوکاری کامە جەم خانە کراوە"
دۆغان ئاماژەی دا، ئەوانەی دەڵێن ئێمە دەمانکرد، تا ئەمڕۆ لە کوێ بوون؟ ئەمڕۆش لە کوێن؟ با یەکێکمان پێشان بدەن. ھاوکاری کامە جەمخانەیان کردووە؟ ئەمە ئەوانەن کە لە دەرەوە غەزەل دەخوێننەوە. ئەمە پڕۆژەیەکی ھاوبەشە. پڕۆژەکەی ئەنقەرە لەلایەن کارسازەعەلەوی و سوننەکانەوە ئانجام دەدرێت، خۆ ناکرێ بڵێم وەقفی جەم ئەم کارە ئەنجام دەدات
زیاتر گوتی "ھەڵبژاردنی شارۆچکەی ماماک لە ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە ھۆکارێکی تایبەتی نییە. ئەگەر زەویمان لە شوێنێکی دیکە دەست بکەوتایا، ئەوا لەوێ پڕۆژەکەمان جێبەجێ دەکرد
"ئەمە کرداری کەسێکی عەلەوی نییە"
لەبارەی ئەنجامدانی چالاکی پرۆتستۆیی لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکەدا دوغان گوتی "مایەی خەمبارییە، ئەمە کرداری کەسێکی عەلەوی نییە. پێم وانییە کەسێکی سوننەش شتێکی وا بکات . سەبارەت بە ئاشتی ناکۆکی لە نێوان ئیسلامی سوننە و ئیسلامی عەلەوی دا نییە. ئەم جیاکارییە تۆوی خراپە کە لە لایەن یەزید و موعاویەیەوە چێنراون. (بەجیکاری دابەشکردن و بە دابەشکردنش بەڕێوەبردن)، ھەر بۆیە بەم پڕۆژەیە دەڵێم (پڕۆژەی ھەزار ساڵە)
"فەتحوڵا گولەن چی دەکات"
پاش وەبیرھێنانەوەی رەخنەکانیان لە بارەی پاڵپشتی کردن لە "بزافی خزمەتگوزاری" دۆغان، بەم شێوەیە بەردەوام بوو " فەتحوڵا گولەن چی دەکات؟ ئاخۆ وڵات پارچە دەکات، ھاونیشتمانان دابەش دەکات؟ بە پێچەوانەوە یەکیان دەخات. منیش پێم ئەستەمە چۆن باسی لێوە بکەم. چۆن لە کۆمەڵگایەکدا بەھاکان بەمجۆرە پێچەوانە دەبنەوە. دەکرێ بیر و بۆچوونەکانی مامۆستا گولەنت بەلاوە باش نەبێت و ھاوڕا نەبیت. ئەگەر بڕواتان بەئازادی رادەربڕین ھەیە، ئەمە خودی ئازادییە. ناوی ھەر چییەک بێت، ئەو ئازادییەی بۆ عیزەدین دۆغان ھەیە، بۆ فەتحوڵا گولەنیش ھەیە، بۆ ھەر ھاونیشتمانییەکێش ھەیە.