دیاربەکر
ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی ئاشتی و دیمۆکراتی سەڵاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە دەنگۆی بردنی پاکێجی دیموکراتیزاسیون بۆ ئیمڕالی گوتی" ئایا پاکێجەکە براوەتەوە ئیمراڵی یانا بۆ ئیمە گرنگ نییە"
دەمیرتاش لەکۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە بارەی باروودۆخی پرۆسەی ئاشتی و دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندندا لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکیدا کە پرسی بوو ئایا سەبارەت بە پاکێجی دیموکراتیزاسیون لەگەڵ ئیمراڵیدا گفتوگۆ کرایە یان نا، ئێوە دەچن ئیمڕالی یان نا؟" دەمیرتاش گوتی "نزیکەی ٢٥ رۆژە نەچووینە دووڕگەی ئیمڕالی و نەمانتوانییە لەگەڵ ئۆجەڵان یەکتر ببینین"
دەمیرتاش ھەروەھا گوتی" پێویستە سەرەدانەکانی ئیمڕالی ھر ١٥ رۆژ جارێک ئەنجام بدرن و شاندەکان ھەموو کات بەرفراوانتر ببەن، تا ئێستە لەم بوارەدا ھەنگاونەنراوە. دەڵێن ئایا پاکێجەکە بۆ ئیمڕالی بەرێ کراوە یا نا، چە گرنگی و سوودێکی ئەمانە بۆ ئێمە ھەیە؟ تا نەچین ئیمڕالی و ئۆجەڵان نەبینین ناتوانین زانیاریێکی لەمبارەوە بەدەستبھێنین. میدیایەکان دەنگۆی ئەمەیان بڵاوکردووە، دەبێ حکومەتی تورکیا ئەم بابەتە روون بکاتەوە نەک ئێمە، ئەگەر ئەمە روو بدات خراپ نییە باشە چونکە گرنگترین موخاتەبی پرۆسەکە ئۆجەڵانە"
دەمیرتاش ھەروەھا زیاتر گوتی"ھەر چەند رێکەوتی رۆیشتن یەکلا نەبووبێش بەڵام بە چاوەڕوانین کە ھەرە درەنگ رۆژی یەک شەممەی ئەم حەفتەیە شاندەی پارتی ئاشتی و دیمۆکراتی بچێتە ئیمراڵی"
دەمیرتاش لە وەڵامی پرسیاری"ئایا لە کاتی ئامادەکردنی ئەم پاکێجە گوێ لە بۆچوونەکانی پارتی ئاشتی و دیمۆکراتی گیراوە یان نا؟"
دەمیرتاش گوتی "حکومەت دەڵێت ماوەیەکی زۆرە لەسەر ئەم پاکێجە کار دەکات، و ئەم ھەوڵدانانەیش وەکو شتێکی نھێنی پێناسە دەکات ئەمە لە کاتێکدایە ئەم شتانە دەزانرن، و ئەم پاکێجە تەنیا تایبەت بە کورد نییە بەڵکو بۆ ھەر ھەمووی تورکیایە، شتێکی وا نیە کە بە رۆژان و ھەڤتەیان گفتوگۆ لەسەر بکرێ، کێشەکە و چۆنیەتی چارەسەریشی ئاشکرایە، کاتێک کە پاکێجیان ئامادە کرد ئێمەیش دەبیبنن و دەزانین چیە و ئەو کاتە ھەڵوێستی خۆمان دەبێت.