ئەنقەرە
بەڕێوەبەی پەیمانگای تەندروستی گەل لە زانکۆی ھاجەتتەپە (HÜ) پرۆفیسۆر دکتۆر ھیلال ئۆزجەبە رایگەیاند، لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٠١ بە دواوە رۆژانی ٣-٩ی ئەیلول وەک ھەفتەی (تەندروستی گەل) یاد دەکرێتەوە.
لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بابەتی ئەم ساڵ بەناونیشانی "با بۆ تەندروستی بجوڵێین" دەستنیشان کراوە، کە گوزارشت دەکات لە چالاکی جەستەیی وئەو جوڵانەی پێویستیان بە بەکارھێنانی وزەی جەستەیی ھەیە.
ئۆزجەبە گوتی " بەھۆی بێجووڵەیییەوە ساڵانە ٣.٢ ملیۆن کەس گیان لەدەست دەدەن. رۆیشتن بەپێ، لێخوڕینی پاسکیل، وەرزش کردن و چالاکی ھاوشێوە سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێن. جوڵەکردن سوودی ھەیە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، شەکرە، ھەروەھا مەترسی توشبوون بەشێرپەنجەی ریخۆڵە و مەمک کەم دەکاتەوە و رێگرە لە زیادکردنی کێش.
گوتیشی "جوڵەکردن تاڕادەیەکی زۆر مەترسی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کەم دەکاتەوە، لەبەرئەوە پێویستە زۆر دەرک بەگرنگی ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بکرێ".