Abdullah Shukur
18 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لە منبج گوتی: "پێشبینی ئەوە دەکرێت کە راھێنانی ھاوبەش لە نێوان سوپای ھەردوو وڵات لە نزیکترین کاتدا دەستپێبکات"
ماڵپهڕی وهزارهتی بهرگری توركیا لێدوانێكی خولوسی ئاکاری لەبارەی ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لە منبج بڵاوکردەوە.
ئاکار رایگەیاند کە ھەروەکو پێشتر پلانی بۆ دانراوە، چالاکییەکانی دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بە ھەماھەنگی سوپای تورکیا و ئەمریکا لە چوارچێوەی نەخشەرێگای منبج بەردەوام دەبێت.
وهزیری بهرگری توركیا راشیگهیاندووه "پێشبینی ئەوە دەکرێت کە راھێنانی ھاوبەش لە نێوان سوپای ھەردوو وڵات لە نزیکترین کاتدا دەستپێبکات".