28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
راگەیەندرا کە دەنگۆی "بە ئامانجگرتنی فڕۆکەکانی رووسیا لەلایەن تورکیا لە ئیدلب" دوورە لە راستییەوە و سەربازانی تورکیا بە ھیچ شێوەیەک فڕۆکەی رووسی و سەربازانی رووسیایان نەکردووەتە ئامانج.
لە بەشێکی راگەیاندنەکانی رووسیا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کەوا "سوپای تورکیا، فڕۆکەکانی رووسیای کردووەتە ئامانج". بەم ھۆیەش لە بەرامبەر پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، چەند سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو گشت ئەو دەنگۆیانەیان بەدرۆخستەوە.
ئەو سەرچاوە متمانەپێکراوانە جەختیشیان لەوە کردەوە کەوا گشت ئەو دەنگۆیانەی باس لە بەئامانجگرتنی سوپای رووسیا دەکەن لەلایەن تورکیاوە دوورە لە راستییەوە و راشیانگەیاند کە سەربازانی تورکیا بە ھیچ شێوەیەک فڕۆکەی رووسی و سەربازانی رووسیایان نەکردووەتە ئامانج.