Abdullah Yasin Güler
23 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا رایگەیاند لە ئاكامى تەقينەوەى ئۆتومبيلێكى بۆمبرێژكراو لە لايەن رێكخراوى تيرۆريستى يەپەگە/پەكەكە لە شارۆچكەى گرێ سپى هەشت سڤيل كوژران و ژمارەيەكى زۆريش برينداربوون.
وەزارەتى بەرگريى توركيا لە رێگەى ئەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەرەوە رايگەياند:
"رێكخراوى تيرۆريستى يەپەگە/پەكەكە بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی خەڵکى سڤيل لە ناوچەى كانى ئاشتيدا. تيرۆريستان ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراويان لە شارەدێى سولوك ئاتيكى سەر بە شارۆچكەى گرێ سپى تەقاندەوە. لە تەقينەوەكەدا هەشت بێتاوان كوژران كە ژنێك و منداڵێكى تێدايە و ژمارەيەكى زۆری سڤيل برينداربوون".