Necat Hazar
24 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2023
وان - AA
لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە پارێزگای وان، ٢٥ گومانلێکراو دەستگیر کران.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئاشکراکردن و کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان درێژەی هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا لە رۆژانی ١٧-٢٣ی نیسان، چەند ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و تیایدا ٢٥ گومانلێکراوی پەکەکە/کەجەکە دەستگیرکران.
رێکاری یاسایی لەبارەی دەستگیرکراوەکان دەستی پێ کردووە.