سلێمانی
ئەمڕۆ بە بەشداری زۆرێك لە كەسایەتیی سیاسی و بازرگانی كوردستانی و جیهانی، دووەم دیداری زانكۆی ئەمریكی عێراق (دیداری سلێمانی) لە ناو تەلاری زانكۆی ئەمریكی ـ عێراقی لە سلێمانی، دەستیپێكرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی دیدارەكە، بابەتی دیداری ئەمساڵ بریتییە لە "بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دیدارەكە دانراوە بۆ هێنانی ڕۆشنبیرە ناودارەكان و پیشەگەرانی نێودەوڵەتی بۆ شاری سلێمانی کە ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن پەرلەمانی کوردستان وەکو " پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستانی عێراق" ناسێنرا.
هەروەها پتەوكردنی دیالۆگی ئاكادیمی جۆر بە جۆر و توندوتۆڵکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی و لێبوردەیی لە هەرێمی كوردستانی عێراق و چارەسەری كێشە ئاڵۆز و جەوهەرییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.