ئاندەرس فۆگ راسموسەن، سکرتێری گشتیی پەیمانی ناتۆ رایگەیاند: لەبەر ئەوەی وڵاتی پۆڵەندا داوای کۆبوونەوەی لە ناکاوی کردووە، ناتۆ ئەو دوایەی قبوڵکردووە و بڕیاردرا سبەینێ کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵسەنگاندین رەوشی ئۆکراینا ساز دەکرێ.
راسموسەن ھەروەھا گوتی "بێگومان ئێستا ئۆکراینا کەوتۆتە ژێر مەترسیی سەربازیی و لە رەوشێکی خراپدایە. ئەوە ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بە گشتی."