Özgür Ayaydın,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
هه‌ولێر – AA
به مه‌به‌ستی ناساندنی شایسته‌ی دیاربه‌كر له كه‌رتی گه‌شتیاری ته‌ندروستییدا كه له به‌رنامه‌دایه ببێته "ناوه‌ندی ته‌ندروستی" رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نگاوی گرنگ ده‌ندرێت.
نه‌خۆشخانه گشتیی و تایبه‌تییه‌كانی دیاربه‌كر به كارمه‌ندی ته‌ندروستی شاره‌زا، پاشخان، ئه‌زموون و ژێرخانی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كانی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری توركیا ده‌ڕه‌خسێنێت له‌وێ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرن به‌پێی پێودانگه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
به مه‌به‌ستی ناساندنی شایسته‌ی دیاربه‌كر له كه‌رتی گه‌شتیاری ته‌ندروستییدا كه له به‌رنامه‌دایه ببێته "بنكه‌ی ته‌ندروستی" رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نگاوی گرنگ ده‌ندرێت و له‌و میانه‌یدا به‌شداری له یازدههمین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی هه‌ولێردا كردووه.
پێدانی زانیاری له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كان بووه‌ته مایەی سه‌رنج و گرنگیپێدانی هاووڵاتییانی عێراق.
- "دیاربه‌كر ده‌بێته ناوه‌ندی ته‌ندروستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دیاربه‌كر، مه‌همه‌ت كایا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له دیاربه‌كر به هۆی دیاریكردنی بوودجه‌ی پێویست كه‌رتی گه‌شتیاری ته‌ندروستی بووه‌ته كه‌رتێكی ستراتیجی.
مه‌همه‌ت كایا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به درێژایی مێژوو دیاربه‌كر بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوه‌ندێكی بازرگانی گرنگ بووه و به هۆی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تیش له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كاندا گۆڕانكاری گرنگی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دیاربه‌كر باسی له‌وه كرد كه هه‌زاران كه‌س له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌تایبه‌تی له عێراقه‌وه روو له وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی وەرگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکی، ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌توانن له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه گشتییه‌كان و تایبه‌ته‌كانی دیاربه‌كر هه‌مان خزمه‌ت وه‌رگرن.
مه‌همه‌ت كایا باسی له‌وه‌یش كرد كه به مه‌به‌ستی زانیاریدان به هاووڵاتییانی عێراق نوێنه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه‌شیان هێناوه‌ته ئه‌و پێشانگایه‌ی كه له هه‌ولێر سازده‌كرێت و گوتی:
"ماوه‌یه‌ك كه‌م له‌مه‌وبه‌ر گه‌شته‌كانی دیاربه‌كر-هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد. ده‌روازه‌ی سنووری خابوور به‌مۆدێرن ده‌كرێت. به‌و هۆیه‌وه نه‌خۆشه‌كانی عێراق له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ده‌توانن بگه‌نه دیاربه‌كر. ژماره‌یه‌كی زۆر هۆتێلی جوانمان هه‌یه كه توانای له‌خۆگرتنیان هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی دیاربه‌كر له گه‌شتوگوزاری ته‌ندروستی به‌شی خۆی وه‌رگرێت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارێزگا و ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی كاراجاداغ كاری گرنگیی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. له سایه‌ی ئه‌و كوالیتیه به‌رزه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانمان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن دیاربه‌كر ده‌بێته ناوه‌ندی ته‌ندروستیی دیاری خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست".
جێگری سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی دیجله، سهلچوك تونیك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئەو خزمه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی دیاربه‌كر پێشكه‌شی ده‌كه‌ن زۆر له‌وه‌ی عێراق باشتره و گوتی:
"له دیداره‌كانماندا له هه‌ولێر كه‌موكوڕی خزمه‌تی ته‌ندروستیمان له شوێنی خۆی بینی، هاتووین تا به خه‌ڵكی ئێره بڵێین به كوالیتی ئه‌ورووپا خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها دیاربه‌كر نزیكی كولتووریشی هه‌یه. پێویست ناكات بۆ دوور بڕۆن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكانی میمۆریاڵی دیاربەكر، عەبدولرەحمان ئاكتاش رایگەیاند، ساڵانە لە 100 وڵاتەوە نزیكەی 20 هەزار نەخۆش لە توركیا چارەسەر وەردەگرن.
عەبدولرەحمان ئاكتاش رایگەیاند کە لە مانگێكدا، 200 هاووڵاتیی عێراقی سەردانی نەخۆشخانەكانی دیاربەكر دەكەن و چەندین پڕۆژەیان ئەنجامداوە تا نەخۆشەکانی عێراق لەجیاتی ئەورووپا دیاربەكر هەڵبژێرن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، كەمپینی "چارەسەری لە ماڵەوە بۆ ماڵ"یان راگەیاندووە و گوتی: "نەخۆش لە ماڵی خۆیەوە لە هەولێرە هەڵدەگرین لە نەخۆشخانەكانمان چارسەری بۆ دەكەین. دواتر دەنێرینەوە بۆ ماڵەوە. كەرتی گەشتیاریی تەندروستی گرنگیی زۆری هەیە بۆ توركیا. هەلێكی زۆر باشە بۆ دیاربەكر كە نزیكییەكی كۆمەڵایەتیی هەیە. بەم دواییە لە ناوچەكەدا پێشهاتی زۆر باش روویانداوە. دیاربەكر لە كەرتی گەشتیاریی تەندروستیدا، دەبێتە ئانتالیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
- "كاتێك خزمەتێكی باش دەبینن، دڵخۆش دەبن"
بەرپرسی یەكەی تەندروستیی نەخۆشخانەی جینەزیزی نێودەوڵەتی، عەبدولكەریم قەرەدێنیز رایگەیاند، ئەو خزمەتە تەندروستییەی كە لە نەخۆشخانەكانی عێراقدا پێشكەش دەكرێت، زۆر لەدوای نەخۆشخانەكانی دیاربەكرەوەیە.
عەبدولكەریم قەرەدێنیز باسی لەوەكرد كە لە نەخۆشخانەكاندا لە هەموو بوارە پزیشكییەكاندا خزمەت پێشكەش دەكەن و گوتی: "مانگانە نزیكەی 200 نەخۆش چارەسەر دەكەین كە لە عێراقەوە دێن. ئامانجمان ئەوەیە رۆژانە پێشوازی لە 200 نەخۆشی عێراقی بكەین. توانا و تەكنەلۆجیایی نەخۆشخانەكانی عێراق وەك پێویست نییە. كاتێك خزمەتێكی باش دەبینن، دڵخۆش دەبن".
ئەو ئاماژەی بەوەدا كە بەو ئامانجە بەشدارییان لە پێشانگاكەدا كردووە كە نەخۆشخانەكانیان بناسێنن و راشیگەیاند كە لە خزمەتگوزارییەكانیاندا داشكاندن دەكەن.
بەشێك لەو خەڵكەی سەردانی ستاندەكەیان دەكرد، ئاماژەیان بەوە داوە كە بۆ چارەسەری پزیشكی سەردانی دیابەكر دەكەن.