ئیستەنبوڵ
ئەمڕۆ دووشەممە دادگای ئیستەنبوڵ بیست و دووەمین دانیشتنی خۆی لە بارەی دۆزی کەجەکە بەڕێوەبرد.
لەو دۆزەدا ٢٠ گیراو و ٤٦ تۆمەتبار دادگایی دەکرێن.
لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگای سزا قورسەکان ١٨ گیراو و ١٣ تۆمەتباری دۆزی کەجەکە ئامادەبوون. لە سەرەتای دانیشتنەکە سەرۆکی دادگا عەلی ئاڵچیک رایگەیاند: دوو تۆمەتباری دۆزەکە جە کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو، دەستگیرکران.
دواتر تۆمەتبار ئولکەم ئەڤرەم کەپەنەک، بە زمانی تورکی بەرگریی لە خۆی کرد و گوتی: "پیشەی رۆژنامەگەریی ڤایرۆسە و کەوتووەتە نێو رۆحمەوە، بەڵام نابێتە ھۆی نەخۆشی. لە تەمەنی منداڵییەوە دەستم بەکاری رۆژنامەنووسی کردووە. کاتێ لە زانکۆ بووم وەک رۆژنامەوانێکی پسپۆڕ درێژەم بەکاری رۆژنامەوانیی دا و ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ئاژانسی دیجلە دەستم بەکارکرد. لە نێو ئاژانسی دیجلەدا ھەر رۆژنامەنووسێک بەبێ جیاوازیی ئەتنیکی دەتوانێ بە ئاسانی کار بکات."
دانیشتنی دادگا بەردەوامە و رۆژنامەنووسانی تۆمەتبار کراویش بەرگریی لە خۆیان دەکەن.