ھەکاریی
چالاکی گەشت و وەرزش لە ھاوینەھەواری بەرچەلانی سەر بە پارێزگەی ھەکاری بە بەشداری ژمارەیەک گەنج و بەرپرسانی ئەو ناوچەیە لە یاریگەی فوتبۆلی شار دەستپێکرد و بەشدارنی چالاکیەکەش ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەو گەشتە کردبوو.
بەرێوەبەری خزمەتگوزاریی لاوان و وەرزش لە ھەکاری رەشید گوڵدار بۆ AA گوتی: "ئەو چالاکیە دەستپێکە و لەمەودوا بەردەوام دەبێ و ئێمە بەشێوەیەکی باش ئەو چالاکیەمان ئەنجامدا بە جورێک گەنجان لە رێگا گۆرانیان دەگوت و ھەڵپەرکێیان دەکرد."
ھەروەھا پرۆفیسور مەحمەد نوری بودۆری گوتی: "ئەو چالاکیە گەشتیارییە منی خوشحالکردوە و سروشتی ھەکاری یەکێکە لە سروشتە ھەرە خۆشەکانی جیھان."
ئەم چالاکیە بریتیە لە رێکردن بە پێ بۆ ھاوینەھەواری بەرچەلانی سەر بە پارێزگەی ھەکاری کە گەڕانێکی گەشتیاری و لە ھەمان کاتیشدا وەرشە بۆ بەشدارانی ئەو چالاکیە.