ئورفا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم، لەئاکامی پێکدادانی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل -یەپەگە و بەرەی نوسرە لەناوچەی سەرێکانی لەناوچە کوردییەکانی سوریا، گولەتۆپێکی وێڵ بەر خانوویەک کەوت لەشارۆچکەی جەیلان پنار لەپارێزگای ئورفا، لەئاکامدا پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵان گیانی لەدەستداو کچێکی بریندار بوو.
بەگوێرەی قسەی سەرچاوە پزیشکییەکان لەجەیلان پنار، رەوشی تەندروستیی کچە بەرکەوتووەکە تارادەیەک باشە.
لە شارۆچکەی جەیلان پنارەوە بەردەوام دەنگی تەقەی شەڕو شۆڕی ناوچەی سەرێکانی لەنێوان یەپەگەو بەرەی نوسرە دەبیسترێ.