ده‌ستڕێژی ته‌قه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له هه‌شته‌مین خاڵی چاودێری سوپای توركیا
- رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌ستڕێژی ته‌قه‌ی له هه‌شته‌مین خاڵی چاودێری سوپای توركیا كرد له ئیدلب.
İdlib
ئیدلب - AA
رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌ستڕێژی ته‌قه‌ی له هه‌شته‌مین خاڵی چاودێری سوپای توركیا كرد له ئیدلب.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه رژێم، به چه‌كی قورس ده‌ستڕێژیان له نزیك هه‌شته‌مین خاڵی چاودێری كرد لە شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب.
به هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه هیچ زیانێك نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌شته‌مین خاڵی چاودێری سوپای توركیا له ئیدلب له ناوچه‌ی سیرمان-ه كه ده‌كه‌وێته باكووری شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون كه رژێم دوێنێ گه‌مارۆیدا.
رژێم به هاوكاری رووسیا و گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات ماوه‌ی ١٠ رۆژه له باشووری ئیدلب له پێشڕه‌ویدایه.
له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ه‌وه كه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی ئیدلب واژووكراوه تا ئێستا، نزیكه‌ی یەک ملیۆن هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌و ناوچه‌یه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی سنووری سووریا لەگەڵ توركیا كۆچیان كردووه.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان په‌ره‌بسێنێت بۆ شارۆچكه‌كانی مه‌عره‌ت نو‌عمان و سه‌راقیب، ئه‌وا ره‌نگه ژماره‌ی ئاواره‌كان بگاته یەک ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س.
رژێم له ١٩ی ئابی ٢٠١٩دا هێرشی ئاسمانیی كرده سه‌ر كاروانێكی سوپای توركیا كه پێداویستی بۆ نۆهه‌مین خاڵی چاودێری ده‌گواسته‌وه له شاری مۆریك باشووری هه‌شته‌مین خاڵی چاودێری و به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ی دیكه‌ش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن