Muhammed Boztepe,Hemın Othman Mohammed
16 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزه‌كانی رژێمی سووریا له ناوچه‌ی تەل بازان له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب كه كۆنترۆڵیان كردووه به‌تۆپ و هاوه‌ن پەلاماری خاڵی چاودێری ژماره نۆیان داوە له ناوچه‌ی موراق.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه هێزه‌كانی رژێمی سووریا له ناوچه‌ی تەل بازان له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب كه كۆنترۆڵیانكردووه به‌ئه‌نقه‌ست به‌تۆپ و هاوه‌ن هێرشیانكردووته سه‌ر خاڵی چاودێری ژماره نۆ له ناوچه‌ی موراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به‌چه‌كی قورسی ناوچه‌كه ده‌ستبه‌جێ به‌رپه‌رچی پەلامارەكهیان داوه‌ته‌وه و هاتووه "له پەلامارەکەدا زیان به‌ر كارمه‌ندان نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام زیانێكی كه‌م به‌ر به‌شێك له ئامێر و پێداویستیه‌كانی بنكه‌كه‌مان كه‌وتووه. له رێگه‌ی رووسیاوه رێكاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر. له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كرێت".