ماردین
قەزوانی ماردین ھەر ئەوە نییە بۆ چەرەزو خواردن بەکاربھێنرێ، دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بەرھەمی دیکەی لێ دروستدەکەن و دەیفرۆشنەوە. سابوون یەکێک لەبەرچاوترین بەرھەمەکانی قەزوانە لەو پارێزگایە.
قەزوان لەو ناوچەیە بەشێوی سروشتی لەدەشتایی ئەو ھەرێمە دەڕوێ، ئافرەتانی ناوچەی ماردین ھەر لەزووەوە ئەو کارە دەکەن. سابوونی قەزوان لەلایەن گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی داوای زۆری لەسەرەو مشتەریی باشی ھەیە، بەوەیش داھاتێکی چاکی بۆ خەڵکی ناوچەکە ھەیە.
سابوونکەرانی ماردین بەو جۆرە پەسنی سابوونەی خۆیان دەدەن کە بێجگە لەوەی سروشتییە، قژ قورس دەکات رێ لەھەڵوەرینی مووی سەر دەگرێ، ھەروەھا برینی پێست زوو چاک دەکاتەوە.
بۆ باشتر کەڵک وەرگرتن لەبەرھەمی سابوونی قەزوان، ساڵی ٢٠٠٧ ناوەندی کۆمەڵایەتیی جاتوون کارگەیەکی لەو ھەرێمەدا دروستی کرد.