Ömer Yasin Ergin,123
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
دیاربه‌كر – AA
ئایشه‌گوڵ و ره‌ئوف بیچه‌ر-ی هاوسه‌ری به‌هۆی رفاندنی مسته‌فای كوڕیان ماوه‌ی ٥٦ رۆژه له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په به نۆره مان ده‌گرن.
مانگرتنی دایكان به‌رده‌وامه كه له ٣ی ئه‌یلووله‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په ده‌ستی پێكردووه، به هۆی رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا كه هه‌ده‌په به به‌رپرسیاری ئه‌و رفاندنه ده‌زانن.
ئایشه‌گوڵ بیچه‌ر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو كچی بچووكیان هه‌یه و پێویسته یه‌كێكیان له ماڵه‌وه بن، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به نۆره مان ده‌گرن و تاكو كوڕه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن.
ئه‌م دایكه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه نایانه‌وێت چیدیكه په‌كه‌كه ئاگر له دڵی دایكان به‌ربدات، گوتی: "ئیدی رزگاركردنی ئه‌و گه‌نجانه، به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین. له‌وانه‌یه كوڕه‌كه‌ی من نه‌یه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌توانم رێگه له‌وه بگرم ده‌یان گه‌نجی دیكه بڕفێندرێت".
ره‌ئوف بیچه‌ر-یش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكه ئاواتیان ئه‌وه‌یه كوڕه‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه ناویان.