Mohammed Baqi Hussein,
18 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن، رایگەیاند کە سبەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی سەرکۆماردەکات بەمەبەستی ماڵئاوایی کردن لێی.
لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا کە لە کۆشکی کۆماریی رێکیخست، ئیبراهیم کاڵن وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە ئاراسەتی سەرۆک ئەرکانی تورکیا هولوسی ئاکار کرابوون بەهۆی بەشداری کردنی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کچی سەرکۆمار ئەردۆغان، رایگەیاند کە پێویست نەبوو بەو شێوە خراپە بەکاربێت.
لەلایەکی ترەوە کاڵن ئاماژەی بەوەدا کە سبەینێ بڕیارە سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو سەردانی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان بکات، بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن لێی و هاوکات باس لە قۆناغی را دەست کردنەوەی دەسەڵات و کاتەکەی دەکەن.