ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە بارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری سروجەوە گوتی: "پێشبینییەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەو تەقینەوە بە رێگەی خۆکوژێکەوە ئەنجام دراوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە کۆشکی چانکایا لە ئەنقەرە لە بارەی ئەو تەقینەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی: "دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراوە".
داودئۆغڵو گوتی: "چۆنێتی ئەو رووداوە دەسەلمێنێت کە رووداوێکی تیرۆریستییە و ئەگەری زۆر بەهێز هەیە کە لە رێگەی خۆکوژێکەوە ئەو کردارە وەحشییانە ئەنجام درابێت. بە توندی سەرکۆنەی ئەو ئیدانە دەکەین و بەوەیش راناوەستین هەموو بەرپرسیارانی ئەو کردەوە قیزەونە دەدۆزینەوە و خاوەن ئەو ئیرادەیەن کە بەرپرسانی ئەو کردەوەیە بگەینینە سزای خۆیان، چە کریارە تیرۆریستییەکەی سروج بێت و چە ئەو کریارە بێت کە لە ناوچەی کۆموری ئادیەماندا کە سەربازانی تورکیای کردووەتەوە ئامانج، ئەو دەسەلمێنن کە رووی راستی تیرۆریستان ئاشکرا بووە و ئامانجیان چی دەبێت با بێت ئامانجی هەموویان تورکیایە".
داودئۆغڵو هەورەها گوتی: "ئەوانەی داوا لە خەڵک دەکەن بڕژێنە سەرشەقامەکان و ئەوانەی کە دەیانەوێت خەڵک بخەنە نێو ئاژاوەگێڕی نوێیەوە هەر ئەو کەسانەن کە هاوکاری ئەو گروپە تیرۆریستییانە دەکەن".
داودئۆغڵو لە بارەی ئاماری کردەوە تیرۆریستییەکەدا گوتی: "لەو تەقینەوەیەدا 30 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، 104 هاووڵاتی دیکەیش بریندار بوونە، 74 لەو بریندارانە برینەکەیان جۆرێک بووە کە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، حاڵی حازر 31 لەو بریندارانەی گواسترابوونەوە بۆ نەخۆشخانە رەوانەی ماڵەوە کراون، 43یان هێشتا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزشکدان و 10ی دیکەیان نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت و نۆی دیکەیش لە ژێر چاودێڕی چڕی پزشکیدان".
داودئۆغڵو گوتی: "رۆژ رۆژی ئەوە نییە کە لە چوارچێوەی ویستی هەندێ هێزی نێودەوڵەتیدا هەوڵ بدرێت کە ئاکپارتی و داعش لە یەک رێزدا نیشان بدرێن بەڵکو رۆژ رۆژی ئەوەیە کە هەموو پارتەکانی دیکە شانبەشانی ئاکپارتی لە دژی تیرۆر دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و ئیرادەی خۆیان بخەنە روو".