Sarp Özer,1 23
29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
هاتای – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا دوای پێشهاته‌كانی ئیدلب له خاڵی سفر له‌سه‌ر سنووری سووریا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌كان كۆبوونه‌وه.
دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاكار هیوای خواست رووسیا پابه‌ند بێت به‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی ئیدلب-ه‌وه واژووی له‌سه‌ر كردووه و گوتی: "به‌هیچ جۆرێك ١٢ خاڵه‌كه‌ی چاودێری چۆڵ ناكه‌ین و به‌جێیان ناهێڵین (سه‌ربازانمان له‌وێ) قاره‌مانانه به ئه‌ركه‌كانیان هه‌ستاون له هێنانه‌دی ئاگربه‌ست(ی ئیدلب). رێنمایی دراوه به خاڵه‌كانی چاودێری له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره هێرش و پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌رییان ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵام بده‌نه‌وه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی توركیا و لیبیا'یشه‌وه گوتی: "سوپای توركیا له‌پێناو پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له كوێ ئه‌ركی پێ بسپێردێت ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی".