Bestami Bodruk
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
دیاربه‌كر – AA
خشڵ له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و خشڵه مێژوویییانه دروست ده‌كرێته‌وه كه له قه‌ڵای زه‌رزه‌ڤان ده‌رهێندراونه‌ته‌وه و مێژووییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریەتی رۆمانی وه‌ك "سه‌ربازگه" و په‌رستگای ژێرزه‌وی میتهراس به‌كار هێندراوه.
خشڵ له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و خشڵه مێژوویییانه دروست ده‌كرێته‌وه كه له قه‌ڵای زه‌رزه‌ڤان ده‌رهێندراونه‌ته‌وه و مێژووییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریەتی رۆمانی وه‌ك "سه‌ربازگه" و په‌رستگای ژێرزه‌وی میتهراس به‌كار هێندراوه. ( Bestami Bodruk - ئاژانسی ئانادۆڵو )
له ٢٠١٤ه‌وه به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاریی توركیا كاركردن له‌و قه‌ڵایه به‌رده‌وامه كه ده‌كه‌وێته نزیك شارۆچكه‌ی چنار له پارێزگای دیاربه‌كر و ناوی خراوه‌ته لیستی میراتی كاتیی جیهانی یونیسكۆ، تا ئێستا چه‌ندین شوێنه‌واری مێژوویی وه‌ك په‌رستگای ژێرزه‌وی میتهراس، قه‌ڵای به‌رگریی، كڵێسا، ته‌لاری حكومی، خانوو، كۆگای چه‌ك و دانه‌وێڵه، په‌ناگه، كێل، كه‌ناڵه‌كانی ئاوه‌ڕۆ و چه‌ندین به‌رهه‌می شوێنه‌واری وه‌كو خشڵ له‌و قه‌ڵایه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی تیمی کنە وپشکنین له قه‌ڵاكه كه ئه‌و تیمه له‌لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی پێگه‌یاندنی دیاربه‌كر'ه‌وه دروستكراوه، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئایتاچ جۆشكون به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌نێو ئه‌و به‌رهه‌مه شوێنه‌واریانه‌ی سه‌ربازان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌كاریان هێناون، خشڵی زۆر جوانی وه‌ك ملوانكه، بازن و ئه‌نگوستیله و نقێمی ناو ئه‌نگوستیله‌یان له قه‌ڵاكه‌دا دۆزیووه‌ته‌وه و گوتی: "ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له یه‌كه‌كانی پیاده‌ڕۆ و ئه‌سپسوار بوون له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا ماونه‌ته‌وه. خشڵی زۆر ناسكمان دۆزیوونه‌ته‌وه كه به هونه‌ری ورده‌وه كاریان له‌سه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و خشڵانهش دۆزراونه‌ته‌وه كه هی ژن و منداڵانن".
ئایتاچ جۆشكون ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان وه‌ك ئه‌نیستیتۆی پێگه‌یاندنی دیاربه‌كر جگه له دروستكردنه‌وه‌ی خشڵ له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و خشڵه مێژوویییانه، هه‌روه‌ها سروش له شێوازی دروستكردنی جلوبه‌رگ و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش وه‌رده‌گرن و هاوشێوه‌ی ئه‌وان دروست ده‌كه‌نه‌وه.