Eşber Ayaydın
12 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2023
ئورفا - AA
حەوت گومانلێکراو بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە حەوت پارێزگای تورکیا دەستگیر کران.
فەرماندەیی گشتیی جەندرمەی ئورفا رایگەیاند، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگری بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئورفا، هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی کەسانی پەیوەندیدار بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە گومانی ئەوە دەکرێت لە پارێزگا جیاوازەکاندا، هێرشی خۆکوژی ئەنجام بدەن دەست پێ کرد.
تیمەکان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان لە پارێزگاکانی دیاربەکر، ماردین، ئافیۆنکاراهیسار، ئەنقەرە، بورسا و ئادانا ئەنجام دا کە بنکەکەی پارێزگای ئورفا بوو و حەوت گومانلێکراویان دەستگیر کرد.
لەئێستاشدا راییکردنی کاروبارەکانی گومانلێکراوەکان لە بنکەی جەندرمە بەردەوامە.