جه‌هه‌په ده‌ست به كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ ده‌كات
- رۆژی چوارشه‌ممه كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌ست به كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، جه‌هه‌په به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دووبارەکردنەوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ کە لە 23ی حوزه‌یرانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە رۆژی چوارشه‌ممه چه‌هه‌په به دروشمی "ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كاندیدی 16 ملیۆنه نەوە‌ك هی جه‌هه‌په" ده‌ست به كه‌مپینه‌كه‌ی بكات.
له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا كه بڕیارە سازبکرێت، ئیمامئۆغڵو پرۆژه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له پاڵ سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی، شار و شارۆچكه‌كانی پارته‌كه به‌شداریی بكه‌ن و به‌رپرسانی ئییی پارتی-یش ئاماده‌بن.
له كه‌مپینه‌كه‌دا دروشمی "هه‌موو شتێك زۆر جوان ده‌بێت"، له‌گه‌ڵ چه‌ند دروشمێكی جیاواز ده‌گوترێته‌وه.
كه‌مپینه‌كه له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، سه‌یت تۆرون و سه‌رۆكی لقی ئیستانبوڵی پارته‌كه، جانان كافتانجیئۆغڵوه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌ش، کەمال كڵچدارئۆغڵو له‌و ماوه‌یه‌دا زوو زوو سه‌ردانی ئیستانبوڵ ده‌كات و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی دیكه‌دا كۆده‌بێته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌یت تۆرون باسی له‌وه كرد كه رۆژی چوارشه‌ممه له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ی تیایدا ده‌ست به قۆناغی كه‌مپینه‌كه ده‌كه‌ن ورده‌كاری كه‌مپینه‌كه وه‌ك دروشمی هه‌ڵبژاردنه‌كه، دیمه‌ن و موزیكی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نن.
تۆرون گوتی: "لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەدا ئێمە تەنها راستییەکان دەگەینینە خەڵک. هەرگیز پێکدانادەین. ئێمە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەبەین. کاک ئەکرەم خزمەتی 16 ملیۆن ئیستانبوڵی دەکات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن