Mustafa Güçlü
04 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2022
ئورفا - AA
لە شاری ئاکچاکالە سەربە پارێزگای ئورفا، تەقینەوەیەک لە شوێنکارێکدا روویدا کە لە ژێرزەمینی بینایەکی شەش نهۆمیدایە، بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو تەقینەوەیەدا چوار کەس برینداربوون.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، بە هۆکارێک کە هێشتا نازانرێت، تەقینەوەیەک لە ژێرزەمینێکی بینایەکدا روویداوە کە وەک شوێنی کار بەکارهاتووە.

لەگەڵ گەیشتنی هەواڵەکە، تیمەکانی پۆلیس، ئافاد و تەندروستیی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
بەهۆی تەقینەوەکەوە شوێنکارەکە و چەند شوققەیەکی بیناکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و بەکەڵکی بەکارهێنان نایەن.

بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، چوار کەس برینداربوون کە بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.