Ahmet Furkan Mercan,Abdullah Shukur
30 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "چاوەڕێی ئەوە دەکەین دەستبەجێ ھاووڵاتییەکانمان ئازاد بکرێن. بە پێچەوانەوە ھێزەکانی حەفتەر بە شێوەیەکی شەرعی دەکرێنە ئامانج".
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو ھاووڵاتیانەی تورکیا کرا کە لە لایەن ھێزەکانی حەفتەرەوە لە لیبیا دەستبەسەرکراون.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "دەستبەسەرکردنی شەش ھاووڵاتییمان لە لایەن ملیشیاکانی ناشەرعی سەر بە خەلیفە حەفتەر جۆرێکە لە رێگری و چەتەیاتی. چاوەڕێی ئەوە دەکەین دەستبەجێ ھاووڵاتییەکانمان ئازاد بکرێن. بە پێچەوانەوە ھێزەکانی حەفتەر بە شێوەیەکی شەرعی دەکرێنە ئامانج".