Kemal Karadağ
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٥١٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی ئەوانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون گەیشە ٢٥٦ ھەزار و ٥١٥ کەس، کۆی گشتی ئەوانەی بە ھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش ھەزار و ٢٤٥ کەس.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، "نەخشەی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا"ی بڵاوکردەوە کە دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا لەخۆدەگرێت.
بەم پێیەش لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٥١٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ١٧ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە تورکیا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٤١ ھەزار و ٨٠٩ کەس.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە روونکردنەوەیەکیدا دەربارەی دوایین ئامارەکان، رایگەیاند "ئەمڕۆ ھەزار و ٥١٧ تووشبووی نوێمان ھەیە. ژمارەی ئەوانەی کە چاکبوونەتەوە لە ھەزار زیاترە. ژمارەی نەخۆش و ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە قورسی نەخۆشن لە زیادبووندایە".