Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
03 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
بەرپرسی باڵای کۆمپانیای پیشەسازی بەرگری رووسی، سێڕگی چەمەزۆڤ رایگەیاند کە کۆبوونەوەیان لەگەڵ تورکیا دەستپێکردووە بۆ دروست کردنی پێنجەم نەوەی فڕۆکەی جەنگی و ئاشکرای کرد کە ژێرخانی تایبەت بەو پرسە لە تورکیا هەیە، بۆیە دەتوانن پێکەوە کاری مۆدێرن و نایاب ئەنجام بدەن.
چەمەزۆڤ سەبارەت بە سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی S-400 وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە .
چەمەزۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکانی تورکیا و رووسیا لەسەر لایەنی تەکتیکی سیستەمی S-400 بەکۆتا گەیشتووە و لە ئێستادا راوێژ دەکرێت لەسەر پرسی دارایی سیستەمەکە.
چەمەزۆڤ باس لەوە دەکات کە لەئاستی حکوومەتی هەردوولاش باس لە پرسی دابینکردنی دارایی کراوە و گوتی: "چونکە لە کاری نێوان حکوومەتەکاندا تەنیا حکوومەت دەتوانێت خەرجی بدات. لەوبارەیەوە راوێژی وەزیرانی دارایی تورکیا و رووسیا بەردەوامە".
چهمهزۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ رووسیا سیستمی به‌رگریی S-400 به‌رهه‌مبهێنن، به‌ڵام هه‌ندێك به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌مدایه و گوتی: "له توركیا كه‌موكورتیی پسپۆڕی و بنكه‌ی پێویستمان هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و سیستەمه. له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر به‌هه‌مهێنانی له‌و جۆره نه‌بووه، هه‌وڵێكی له‌م جۆره زۆر به‌سوود نابێت. كارێكی دروست نییه بڕێكی زۆر پاره خه‌رجبكرێت و دهستكهوتێكت نه‌بێت. پێویسته له‌ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێـت".
- "گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ توركیادا"
چهمهزۆڤ راشیگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می فڕۆكه‌ی جه‌نگییان كردووه و توركیا له‌وباره‌وه خاوه‌نی ژێرخانی پێویسته.
ناوبراو وه‌بیریهێنایه‌وه كه توركیا ده‌توانێت فڕۆكه‌كانی خۆی ببه‌ستێت و گوتی،"ده‌توانین له‌به‌ر ئه‌و رۆشناییه‌دا، كاری تازه و مۆدێرن ئه‌نجام بده‌ین".
چهمهزۆڤ هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سیستەمی به‌رگریی S-500 ه‌وه رایگه‌یاند، هێشتا سوپای رووسیاش ئه‌و سیستەمه‌ی به‌ته‌واوی به‌كارنه‌هێناوه و هێشتا زووه بۆ قسه‌كردن له‌وباره‌وه.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، رۆژی پێنجشه‌ممه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێشتا سیستمی به‌رگریی S-400 یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رهه‌منه‌هێناوه و گوتی: "هیچ شتێك محاڵ نییه".