Abdullah Shukur
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دانفورد رایگەیاند کە تورکیا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا پێکەوە کار لەسەر پلانێکی ھاوبەشی درێژ خایەن لەبارەی رزگارکردنی شاری رەققە و بەرێوەبردنی ئەو شارە دەکەن.
دانفورد لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا کە چوار کاتژمێری خایاندبوو، زانیاری پێشکەش بە رۆژنامەنووسانی ئەمریکی کرد.
دانفورد راشیگەیاند کە ھەڵسەنگاندن بۆ رزگارکردنی شاری رەققە کراوە و گوتیشی: " تورکیا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا پێکەوە کار لەسەر پلانێکی ھاوبەشی درێژ خایەن لەبارەی رزگارکردنی شاری رەققە و بەرێوەبردنی ئەو شارە دەکەن".
دانفورد ئاشکراشی کرد کە پێمان وایە کە توانای ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی رەققە و بەرێوەبردنی ئەو شارە وەک پێویست نییە.
لەمباریەوە زیاتر گوتیشی: "لەبارەی کۆنترۆڵکردن و بەرێوەبردنی شاری رەققە ھەمیشە دەمانزانی کە توانای ھێزەکانی سووریای دیموکرات وەک پێوست نییە".
جەنەڕاڵ دانفورد ئاماژەی بەوە دا کە ھێزە خۆجێیەکانی ناوچەکە و ھێزەکانی نزیک رەققە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.
دانفورد جەختی لەوە کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر پێویست بە ھێزەکانی عەرەبی دەبێت.