Aynur Ekiz
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
سەرۆکایەتی فەرمانگەی کاروباری ئاینی بەمەبەستی گوێگرتن لە مەینەتییەکانی قوربانییانی دەستی تیرۆر لە خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵات و بڵاوکردنەوەی میهرەبانی پێغەمبەری ئیسلام، تیمەکانی فەرمانگەکەی رەوانەی ١٠ شار کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئەو تیمانە کە لەلایەن سەرۆکایەتی فەرمانگەی کاروباری ئاینییەوە راسپێردراون، هەفتەی رابردوو سەردانێکی سێ رۆژەیان بۆ هەریەک لە دیاربەکر، شرنەخ، مووش، ئاگری، ماردین، سیرت، بەدلیس، بینگۆل، باتمان و وان ئەنجامداوە.
١٠ تیمی جیاواز کە لە هەریەک لە بەرپرسانی باڵای فەرمانگەکە، ئەندامانی دامەزراوەی باڵای کاروباری ئاینی، راوێژکارانی فەرمانگەکە، ئەو موفتییانەی کە پێشتر لە ناوچەکە ئەرکیان بینیوە، سەردانی دووکانداران، کۆبوونەوەکانی نوێژی بەیانیان و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییان کردووە و لەگەڵیان کۆبوونەتەوە.
ئەوەش زانراوە کە دیدار و سەردانەکان لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.