Sangar Hamad Azeez
14 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2017
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک لە لێدوانێکیدا لە ئەمریکا رایگەیاند "تورکیا بە پەلە پێویستی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ھەیە. لە دوا قۆناغی بڕیاردانداین (قۆناغی کڕینی سیستەمی بەرگری S-٤٠٠). ئەم بڕیارە لەلایەن سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانمان دەدرێت".
فکری ئشک ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی باسیان لە بابەتی پەیەدە کردووە و گوتی: "پەیەدە باڵێکی تیرۆریستییە. بە شێوەیەکی دۆستانە باسمان لە بابەتەکە کرد. لە ئێستادا (سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی رەققە) بڕیارێکی کۆتایی و یەکلاییکەرمان نەداوە".
لەبارەی کردنەئامانجی بنکەی ئاسمانی رژێمی ئەسەد لە ناوچەی شوعەیرات ناوەڕاستی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە ناوبراو گوتی: "ئازایەتی دۆناڵد ترەمپ دڵسۆزییەکی زۆری لە ناوچەکە دروست کردووە بۆ ئەمریکا. هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ بەرزکردنەوەی ورە لە ناوچەکە. ئەو کاردانەوەیە زۆر گرنگ و بەهادارەی ئەمریکا دەبێت بەردەوام بێت".