Ramal Abdullah Mahmood
14 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەخشی راستەوخۆ و هاوبەشی TGRT Haber, Beyaz T، TV Net وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە تاکو ئێستا لێدوانی نەرێنیییان نەداوە لە بارەی حوکمڕانی ناوەندی لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر دەنگۆکانی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و پەرلەمانتاری بازنەی ئانتالیای جەهەپە، دەنیز بایکاڵ کە رایانگەیاندبوو گۆڕانکاری دەستوور قۆناغی یەکەمی گۆڕینی حوکمڕانی ناوەندییە بۆ فیدراسیۆن، گوتی: "لەمبارەیەوە راوێژکارەکەم لێدوانی هەبوو، ئەویان وەرگرتوو بە مەبەستی خراپ بەکاریان هێنا، تا گەیشتە ئەوەی راوێژکارەکەم دواتر بە شێوەی جیاواز بۆ راستکردنەوەی لێدوانی دا. من چی دەڵێم، تۆ سەیری ئەوە بکە. شتی وا نییە. خۆ لە من نەتانبیستووە. من جارێک گوتم: 'ئەگەر لەبارەی رژێم هەر کەسێک بەرەو هەر جۆرە کارێک بڕوا یەکەم لەبەرامبەری من دەبینێتەوە'. پرسی رژێم لە ساڵی ١٩٢٤ەوە لە وڵات بڕاوەتەوە. قۆناغی دوای ئەوە تەنها پرسی سیستەمی بەڕێوەبردنە، ئەوەی کە ئێستا دەگۆڕدرێت هاتنی سیستەمێکی نوێی کارگێڕییە".