Burcu Çalık Göçümlü
05 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
لە شارۆچکەی پورتورگەی سەر بە پارێزگای ماڵاتیا لە تورکیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلە روویدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری فەرمانگەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلە (ئافاد) بڵاوکراوەتەوە، لە شارۆچکەی پورتورگەی سەر بە پارێزگای مەڵاتیا لە تورکیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلە روویداوە.
ئەوەش راگەیەندراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە و لە ناوچەکانی دەورپشتیش ھەستی پێکراوە.