05 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2020
ئورفا - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خوڵوسی ئاكار و فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته، یه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر سنووری سووریا به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
ئاكار به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانیی، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی، ئه‌دمیراڵ عه‌دنان ئۆزباڵ سه‌ردانی پارێزگای ئورفای كرد.
له فڕۆكه‌خانه‌ی گاپ له ئورفا، ئاكار و فه‌رمانده‌كان له لایه‌ن پارێزگار عه‌بدوڵڵا ئه‌رین و فه‌رمانده‌ی دووی سوپا، جه‌نه‌راڵ سینان یایڵا و به‌رپرسانی دیكه‌وه پێشوازی كران و یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووریان به‌سه‌ركرده‌وه.
ئاكار و فه‌رمانده‌كان به‌ده‌وامن له‌سه‌ر به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی ناوچه‌كه.