Muhammet Ali Kemal
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
بڕیارنامه‌ی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگاکان له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوکرایه‌وه.
لهبڕیارنامهکهدا 34 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگاکان هێنراونه‌ته‌وه ناوه‌ند و شوێنی 24 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و 2 سه‌رۆک فه‌رمانگه گۆڕدراون. هاوکات 37 به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ئاسایشی پارێزگا دامه‌زرێنران.
به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوکراوهتهوهههریهک له به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قارهمانمهراش و ریزه ئه‌رکی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشیان پێسپێردراوه.
هاوکات جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایش فاروق ئونساڵ براوه‌ته ناوه‌ند و کراوه‌ته سهرپشکنهری پۆلیس.