Ramal Mahmood
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
هاتای - AA
پارێزگاری هاتای ئەرداڵ ئاتا، لەبارەی دانانی دیواری ئەمنیی لەسنووری سووریا، گوتی: "تاکو ئێستا لەکۆی ئەو ١٤٦ کیلۆمەتر دیوارەی تەندەری بۆ دەرچووە، ٧٦ کیلۆمەتر دیوار درووستکراوە. هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئەوەشی کە دەمێنێتەوە تەواوبکەین".
پارێزگاری هاتای ئەرداڵ ئاتا، لەبارەی دانانی دیواری ئەمنیی لەسنووری سووریا، گوتی: "تاکو ئێستا لەکۆی ئەو ١٤٦ کیلۆمەتر دیوارەی تەندەری بۆ دەرچووە، ٧٦ کیلۆمەتر دیوار درووستکراوە. هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئەوەشی کە دەمێنێتەوە تەواوبکەین".
بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەرەوشی پەنابەران، ئەرداڵ ئاتا سەردانی کەمپی گوڤەچی لە شارۆچکەی یایڵاداغی کرد کە پەنابەرە تورکمانەکانی بایربوجاک تێیدا دەمنێننەوە.
دواتر ئاتا و شاندی یاوەری لەگەڵ نوێنەری سوورییەکان کۆبوونەوە و لەگەڵ تورکمانەکانی کەمپەکە کەوتنە گفتوگۆ. ئاتا سەری لە بنکەی تەندروستی و خوێندنگەکانی کەمپەکە دا و دیاریی بەسەر خوێندکارەکاندا دابەشکرد.
لەدوای سەردانەکەیەیشی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و رایگەیاند بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی پەنابەران و گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکمانەکانی کەمپەکە هاتووەتە شارۆچکەکە.
ئەرداڵ ئاتا ئاماژەی بەوەدا گوێیان لە داواکاریی و کێشەی پەنابەران گرتووە و هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی بەزووترین کات بۆیان چارەسەربکەن و گوتی: "ئەوە کەمپێکی نوێیە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە کراوەتەوە. ئەگەر کەمپەکە لێرە بمینێتەوە یاخوود پێویست بکات بگوازرێتەوە، هەوڵ دەدەین بیکەینە کەمپێکی مۆدێرنتر".
ئاتا لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێک لەبارەی بەڕێوەچوونی کاروباری درووستکردنی دیوار لەسەر سنووری سووریا، گوتی: "تاکو ئێستا لەکۆی ئەو ١٤٦ کیلۆمەتر دیوارەی تەندەری بۆ دەرچووە، ٧٦ کیلۆمەتر دیوار درووستکراوە. هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئەوەشی کە دەمێنێتەوە تەواوبکەین".
لەو سەردانەدا هەریەک لە جێگری پارێزگاری هاتای ئۆرهان ماردینلی، فەرماندەی جەندرمەی پارێزگاکە تورگای ئاراس، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگا عەلی دۆغان ئوڵوداغ و فەرماندەی یەکەی دووی هێزەکانی سەرسنوور مەهمەت ئەتیلا، یاوەریی ئەرداڵ ئاتایان دەکرد.