İbrahim Halil Aktürk,Halil Demir
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەمەبەستی دەستگیرکردنی ٥١ گومانلێکراو کە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، لە حەوت پارێزگای تورکیا ئۆپەراسیۆنی هاوکات دەستیپێکرد کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵە.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن نووسینگەی تاوانەکانی تیرۆر و رێکخراوەیی سەربە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵەوە بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٥١ کەس دەرکرا کە بەرنامەی نهێنیی پەیوەندی کردنی رێکخراوەکە بایلۆکیان بەکارهێناوە.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان لە حەوت پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان دەستپێکرد، کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراو دەستگیرکران و، هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیش درێژەی هەیە.